عێراق بۆ ماوەی (١٠) رۆژ قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاند

04/05/2021
قەدەغەی ھاتوچۆی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی عێراق بۆ ماوەی (١٠) رۆژ قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری راگەیاند.

بەھۆی زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێشنیاری لیژنەی باڵای تەندروستی، کە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی رابگەیەنرێت، بڕیارەکەش لە (١٢)-ی ئەم مانگەوە  جێبەجێدەکرێت.
بەپێی بڕیارەکە کۆڕوکۆبوونەوەکان قەدەغەدەکرێت و (موڵەکان و خواردنگە و کافتریا و مەلەوانگە) و ھۆڵەکانی (سینەما و ئاھەنگ، وەرزشی)یش دادەخرێن.