رۆژنامەیەکی فەڕەنسی: سیخوڕێکی ئێرانی زانیاری لەبارەی نەسروڵا داوەتە ئیسرائیل

29/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

بەپێی رۆژنامەیەکی فەڕەنسی، سیخوڕێکی ئێرانی زانیاری لەبارەی شوێنی حەسەن نەسروڵا بە ئیسرائیل داوە.

رۆژنامەی "لۆ پاریزیان"ی فەڕەنسی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەڕێی سیخوڕێکی ئێرانییەوە زانیاری ھەستیار و وردی لەبارەی شوێنی حەسەن نەسروڵا وەرگرتووە، بەوپێیەی ئەو سیخوڕە زانیاری لەسەر جوڵەکانی نەسروڵا ھەبووە و بەر لەوەی بگاتە باشوری لوبنان ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەکە، عەباس نیلفرۆشان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلەکەی نەسروڵادا بووەو لە کاتی تیرۆر کردنەکەشدا، لە قوڵایی ٣٠ مەتر بوون لەژێر زەوی.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری ھێرشکردنە سەر نەسروڵا ھەر رۆژی ھەینی دراوە، بۆ ئەوەی شوێنەکەی نەگۆڕێت.