گەنجێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

28/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، گەنجێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەلایەن خزمێکییەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی "نێچیر حاجی عوسمان ھەرکی" لە ناحیەی بەستۆرە لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەلایەن خزمێکیەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان بکوژ و کوژراو خزمی یەکترن، ھۆکاری روداوەکەش بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنی نێوانیان دەگەڕێتەوە و تۆمەتباری رووداوەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە، ھاوکات ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.