عەلی خامنەیی: چارەنووسی ئەم ناوچەیە لەلایەن بەرەی بەرگرییەوە دیاری دەکرێت
مەریوان عەبدوڵا
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل زۆر لەوە بچوکترە زیان بە ژێرخان حزبوڵا بگەیەنێت و چارەنووسی ناوچەکە لەلایەن بەرەی بەرگرییەوە دیاری دەکرێت.
لە پەیامێکدا سەبارەت بە رەوشی لوبنان، خامنەیی ئاماژەی بەوەدا، ئیسرائیل لە شەڕی یەک ساڵەی لە غەززە وانەی وەرنەگرت و ئێستا ھەمان سیاسەت لە لوبنان دووبارە دەکاتەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە، ئیسرائیل زۆر لەوە بچوکترە زیان بە ژێرخانی حزبوڵا بگەیەنێت، چونکە ھەموو ھێزەکانی بەرەی بەرگری لە ناوچەکە لە تەنیشت حزبوڵا وەستاون و پاڵپشتی لێدەکەن.
بەپێویستیشی دەزانێت ھەموو موسڵمانان لەگەڵ خەڵکی لوبنان و حزبوڵا بە ھەر توانایەک کە ھەیانە بوەستن و پاڵپشتییان بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل.
|