لە گوندێکی سنوری دھۆک پیاوێک تەقەی لە دوو منداڵ و ھاوسەرەکەی کرد

28/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

لە گوندێکی سنوری پارێزگای دھۆک، پیاوێک دوو منداڵ و ھاوسەرەکەی دایە بەر دەستڕێژی گولە و بەھۆیەوە ھاوسەرەکەی کوژرا.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رووداوەکە لە گوندێکی سەر بە ناحیەی مانگیشک روویداوە کاتێک پیاوێک دەستڕێژی گولەی لە ئەندامانی خێزانەکەی کردووە و لە ئەنجامدا ھاوسەرەکەی کوژراوەو دوو منداڵی بریندارن.

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی خێزانییەوە دروستبووە و تەقەکەرەکەش دەستگیر نەکراوە و منداڵەکان لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.