وادەی کۆتایی هاتنی ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق و سوریا ئاشکرا کرا

27/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

ئەمریکا و عیراق وادەی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانانیان لە عیراق و سوریا ئاشکراکرد و دەڵێن، ئەرکەکەیان بۆ ھاوبەشی ئەمنیی دوولایەنە دەگۆڕدرێت.

لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا عیراق و ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥، کۆتایی پێدێت.

دەشڵێن، بەغداد و واشنتۆن بە پەیوەندییەکی ستراتیژی پێکەوە بەستراونەتەوە، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرکردایەتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش چەند بڕیارێک دراوە، ھەروەھا ئەرکی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەڵەتیش لە سوریا تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەردەوامدەبێت.

بەپێی راگەیێندراوەکەی ھەردوولا، ئەرکی ھاوپەیمانێتییەکە دەگۆڕدرێت بۆ ھاوبەشیی ئەمنیی دوولایەنە، بە جۆرێک کە پاڵپشتیکاری ھێزەکانی عێراق بێت و فشارەکانیش لەسەر داعش بەردەوامبن.