سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکی حزبوڵای لوبنانی بۆردومانکرد

27/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

سوپای ئیسرائیل بارەگای سەرەکی حزبوڵای لوبنانی بۆردومانکرد و دەڵێت، حەسەن نەسروڵا لە بۆردومانەکەدا برینداربووە، حزبوڵاش دەڵێت، لە شوێنێکی ئارامدایە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، سوپای وڵاتەکەیان ھێرشێکی وردیان کردووەتە سەر بارەگای ناوەندیی حزبوڵا لە باشوری لوبنان کە بارەگاکە دەکەوێتە ژێر بینایەکی نیشتەجێبوونەوە لە زەحیەی بەیروت.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵا لە بۆردومانەکەدا کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە بریندار بووە، بەڵام حزبوڵا ھەواڵەکە رەتناکاتەوە و دەڵێت، لە شوێنێکی ئارامدایە.

بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکی حزبوڵا، دوای ئەوەھات کە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە بە ئامانجکردنی حزبوڵا.