مەسعود پزیشکیان: تاران لە کاتێکی گونجاودا تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل ھەنیە دەکاتەوە

27/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیران ڕایگەیاند، تاران لە کاتێکی گونجاودا تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی پێشووی بزوتنەوەی حەماس دەکاتەوە.

مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاندووە، لەکاتێکی گونجاودا تۆڵەی کوشتنی ئیسماعیل ھەنیە دەکەنەوە، بەڵام لەئێستادا کات و شوێنی وەڵامدانەوەکە راناگەیەنن.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل ناتوانێت ئەوەی بیەوێت ئەنجامی بدات، دەشڵێت تەلئەبیب ھیوادارە کە جەنگ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر پەرە پێبدات تا مانەوەی خۆی مسۆگەر بکات.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی، وڵاتانی ئیسلامی دەبێت کاردانەوەی ھاوئاھەنگیان ھەبێت، چونکە ئیسرائیل ئەوەی کە لە کەرتی غەززە ئەنجامیدا لە لوبنانیش دەیکات.