ھاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆ سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

27/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ھاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان سەپاند.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، محەممەد ڕەسوڵ پوور، ھاووڵاتیی کوردی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای ھاوینی ئەمساڵ دەستبەسەرکرابوو، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

وتیشی، سزاکە بە تۆمەتی ئەندامێتی و ھاوکاریکردن لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەرکراوە و ئەوەش ھاتووە کە چالاکی دژ بە حکومەت ئەنجامداوە.