مقاوەمەی ئیسلامی عیراق: بە مووشەکی کروز و درۆن ھێرشمانکردە سەر ئیسرائیل

27/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

مقاوەمەی ئیسلامی عیراق رایگەیاند، بە مووشەکی جۆری کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیانکردووەتە سەر ئیسرائیل لە بەرزایەکانی جۆلان.

مقاوەمەی ئیسلامی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەکو وەڵامێک بۆ ھێرشەکانی سەر فەڵەستین و لوبنان مقاوەمە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە موشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیکردووەتە سەر بەرزاییەکانی جۆلان لە ئیسرائیل.

دەشڵێت، ھێرشەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لەگەڵ بەردەوامبوونی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان بەردەوام دەبێت.

لەدوای زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانی حزبوڵا و ئیسرائیل لە لوبنان، مقاوەمەی ئیسلامی سێ ھێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە و بەپێی راگەیەندراوی گروپەکە بنکە و کۆگای چەک و تەقەمەنی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.