ھەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە مێردین گیانیانلەدەستداوە
مەریوان عەبدوڵا
ھەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە روبەڕوبوونەوەیەکدا لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا لە مێردینی باکوری کوردستان گیانیانلەدەستداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، زەردەشت سوروچ و رێباز باگۆک لە رۆژی ٣٠ی ئابی ئەمساڵدا لە ھەرێمی باگۆکی مێردین لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا کەوتوونەتە شەڕەوە و دواتر سوپای تورکیا ئەو شوێنەی کە ھەردوو گەریلاکەی تێدابوو و شەڕیان کردووە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی کردووە و بەھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زەردەشت سوروچی خەڵکی رەحا و رێباز باگۆک خەڵکی مێردین ئازایانە پەڕینەوە بۆ باکوری کوردستان و سەرباری دژواری دۆخەکە تا دوا ھەناسەیان شەڕیان لە دژی داگیرکەر کردووە.
|