داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیەی سنوری سلێمانی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینارە

27/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە زیاتر لە ٢٠ ملیار دینارە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ١٠ ملیار دینار زیادیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت کە چاودێری داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دەکات، بڵاویکردەوە، داھاتی رۆژی ٢١ تا ٢٧ی ئەیلول، ٢٠ ملیار و ٢٦٤ ملیۆن و ٨٩٠ ھەزار و ١٤٧ دینار بووە، کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بە بڕی ١٠ ملیار دینار واتە بەڕێژەی ٦٧% زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیە، ٩٣%ی نەختینە و ٧%ی چەک بووە.

ھەر بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، داھاتی ھەفتەی رابردووی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە ١٠ ملیار دینار بووە.