تووشبووانی کۆرۆنا لە نەینەوا ١٠ ھێندە زیادی کردووە

28/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە نەینەوا، تووشبووانی کۆرۆنا بەراورد بە چەند مانگێک لەمەوبەر ١٠ ھێندە زیادی کردووە و ڕۆژانە زیاتر لە ٦٠٠ کەس تووش دەبن.

بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا دەڵێت، ھاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن و ئەگەر ڕەوشەکە وا بەردەوام بێت نەخۆشخانەکان پڕ دەبن و شوێنی نەخۆش نامێنێت.


تا ئێستاش ٧٠ ھەزار کەس لە پارێزگای نەینەوا ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ٨٠ ھەزار ژەمە ڤاکسین لە بنکە تەندروستییەکانی پارێزگایەکە بەردەستە.