لەسەر پرسی رۆژئاوای کوردستان لێپرسراوانی تورکیا و ئەمریکا کۆبوونەوە
مەریوان عەبدوڵا
لەسەر پرسی رۆژئاوای کوردستان، لێپرسراوانی تورکیا و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆبوونەوە و پشتگیرییەکانی واشنتۆنیان بۆ ھەسەدە تاوتوێکرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی "نوح یەڵماز" جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و "جۆن باس" بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ھەردوو وەفدی تورکیا و ئەمریکا لە واشنتۆن کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی سوریا تاوتوێکراون.
چەند سەرچاوەیەکی تورکیاش بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتیان راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ ھەسەدە و مەترسییەکانی ئەو بابەتە لەسەر ئاسایشی تورکیا تاوتوێکراوە.
ھەروەھا باس لە رەوشی ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا کراوە لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکادا و ھەوڵەکانی تورکیاش بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق و ھەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە باسیان لێوەکراوە.
|