وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە موچە لە وادەی خۆیدا دابەش دەکرێت
مەریوان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە توانای دابەشکردنی مووچەیان بۆ مانگەکانی داھاتوو ھەیە و دەڵێت، لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی عیراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ھەموو ئەو ھەواڵانەی باس لەوەدەکەن کە وەزارەت توانای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی نییە بۆ مانگەکانی داھاتوو ناڕاستن و وەزیری دارایی ھیچ لێدوانێکی نییە لەوبارەیەوە.
وەزارەتی دارایی جەختیشیکردەوە لەوەی، پابەندە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی و ھێزە ئەمنییەکان و تەنانەت حەشدی شەعبی لەکاتی خۆیدا و بەپێی یاسا و ئەو سیستمەی کاری پێدەکرێت.
داواشی لە راگەیاندن و میدیاکان کرد، دوای پڕوپاگەندە و ھەواڵی ھەڵە نەکەون و پشت بە سەرچاوە رەسمییەکان ببەستن بۆ دەستکەوتنی زانیاری دروست.
|