محەمەد بن سەلمان: تا دەوڵەتی فەڵەستین دروست نەبێت ھیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

جێنشینی سعودیە دەڵێت، تا ئەوکاتەی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دروست نەبێت، ھیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت.

محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە رایگەیاند، لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، دۆسێی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین لە پێشینەی ستراتیژ و کارەکانیاندایە، ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ ئەو مەبەستە داوە دژی ھەموو ئەو تاوانانەشن کە ئیسرائیل لەدژی خەڵکی فەڵەستین ئەنجامیان دەدات.

وتیشی، زانیاری زۆر لەسەر دۆسێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل باس دەکرێت کە بەشێکی زۆریان ناڕاستن، چونکە بە بەرەسمیبە ھەموو ئەو وڵاتانەی نێوەندگیری دەکەن لە نێوان سعودیە و ئیسرائیل لەسەرووی ھەمووشیانەوە ئەمریکا وتراوە تا ئەوکاتەی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دروست نەبێت، ھیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئیسرائیل نابێت.