فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چیای ئاسۆس لە قەزای پشدەر دەکەن

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای پشدەر بۆردومانکرد و بەوھۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

بەکر بایز قائیمقامی قەزای پشدەر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٩ی ئەم شەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای پشدەر بۆردومانکردووە.

وتیشی، ھەرچەندە تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە، بەڵام بەوھۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە کەوتووەتەوە، بۆردومانەکەش زیانی بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.