یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا نرخی سوودی بانکی دابەزاند

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا نرخی سودی بانکیی دابەزاند، نرخی زێڕیش بەرزبونەوەیەکی مێژووی تۆمارکرد.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە بڕیارێکدا بۆیەکەمجار لەدوای ٢٠٢٠ نرخی سودی بانکیی ٥٠ خاڵی سەرەکی کەمرایەوە، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر ئابووری جیھان دروست دەکات و بەھۆیەوە نرخی زێڕیش بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو ھەزار و ٥٩٦ دۆلار و پێنوێنی بۆرسە و بازاڕە داراییەکانی ئەمریکاش بەرزبوونەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە کاریگەری ئەو بڕیارە بەھای دراوە سەرەکییەکان بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوەیان تۆمارکرد و بەھای پاوەن گەیشتە بەرزترین ئاست لەیەک ساڵی رابردوودا، بەشێوەیەک بەھای ١٠٠ پاوەن گەیشتە ١٣٢ دۆلاری ئەمریکی و بەھای ١٠٠ یۆرۆش نزیکبووەتەوە لە ١١٢ دۆلار.