بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و دواین ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرۆسەی سەرژمێری تاوتوێ دەکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و گرنگی ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بۆ ھەرێم و عیراق تاوتوێ دەکات کە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە عیراق ئەنجام بدرێت.

وتیشی، ھاوکات دواین ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و نوێترین پێشھات و پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە رەوشی ھەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.