مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی فەھمی ئەحمەد دەکات

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین فەھمی ئەحمەد عەزیزی یانکرد و لە نزیکەوە لە تەندروستیان پرسییەوە و ھیوای سەلامەتی ھەمیشەییان بۆ خواست.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت رۆڵی فەھمیان بەرزنرخاند لە کاروانی خەبات و شۆڕشی چەکداری کە وەک پارتیزان و تێکۆشەرێکی ئازاو بەورەی گەلی کورد دانەبڕا لە خەبات و ئازایانە لە قۆناغەکانی سەختی شۆڕش بەشداری کردوو وەک قارەمانێکی یەکێتی لەگەڵ گەلەکەیدا مایەوە.

مەکتەبی سکرتارییەت روونیشیکردەوە لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تێکۆشەرانی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ بەسەردەکرێنەوە و لەپای ئەو خەباتەی پێشکەشی گەلەکەیان کردووە رێزیان لێدەنرێت کە فەھمی ئەحمەد یەکێکە لەو قارەمانانە.

لەپای ئەو بەسەرکردنەوەو رێزلێنانە فەھمی ئەحمەد وێڕای دەربڕینی سوپاس گوزاری رایگەیاند، ئەم ھەنگاوانە سورتریان دەکات کە وەک ھەمیشە لە خزمەتی گەل و خەڵکدابن و ھەر پێشمەرگەکەکەی شۆڕشی نوێ بن بۆ ئاوەدانی و داکۆکیردن لە مافەکانی گەلی کورد.