دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رەتیدەکاتەوە تەماتە لە دەروازەکەوە ھاوردەی ھەرێم کرابێت

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە تەماتە لە دەروازەکەوە ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان و دەڵێت، پابەندن بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ.

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە بڵاوبووەتەوە و گوایە لە دەروازەی پەروێزخانەوە تەماتە ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە ھەموو شێوەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و دوورە لە راستیەوە، بە ھیچ جۆرێک لە دەروازەکەوە باری تەماتە ھاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان نەکراوە.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەھەموو شێوەیەک پابەندن بە رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، ھەر بۆیە بەپێی رێنمایەکان رێگە بە باری تەماتە نەدراوە لە دەروازەکەوە هاوردەی ناو ھەرێمی کوردستان بێت.