کۆچ و کۆچبەرانی عیراق: نزیکەی ١٥ھەزار ئاوارەی عیراقی لە کەمپی ھۆل نیشتەجێن

18/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، ٥٤ ھەزار ئاوارە لە کەمپی ھۆلی رۆژئاوای کوردستان ھەن کە نزیکەی ١٥ ھەزاریان عیراقین.

کەریم نوری راوێژکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق رایگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی ٥٤ ھەزار ئاوارە لە نەتەوە جیاوازەکان لە کەمپی ھۆلدا نیشتەجێن، لەنێویاندا نزیکەی ١٥ ھەزار عێراقی ھەن کە بەھۆی شەڕ لە ناوچەکانی باغوز و دیرزوور ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عیراق لەئێستادا دەستیکردووە بە پڕۆسەی گێڕانەوەی ئەو ئاوارانە و تائێستا لە کۆی ٢٠ ھەزار ئاوارەی عیراقی زیاتر لە چوار ھەزاریان گێڕاونەتەوە کە ھیچ پێشێلکارییەکی ئەمنییان لە ناوچەکانیان تۆمارنەکردووە، وتیشی، لەئێستادا نزیکەی ١٥ ھەزار ئاوارەی عیراقی لەو کەمپەدا ماونەتەوە.