سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە ھەرێم دروستدەکرێن

28/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بە توانایی ٢٥ مێگاوات و بە شێوازی وەبەرھێنان جێبەجێدەکرێن و ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری دامەزرانی وێستگەکانیش، لەلایەن وەزارەتی کارەباوە تاکو ٢٤ی مانگی داھاتوو درێژکراوەتەوە.


وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرھەمھێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە ھەوڵدان زۆرترین پرۆژەی ھاوشێوە، وەک وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێبکەن.