سەرۆکی لیژنەی دارایی دڵنیایی دەداتە موچەخۆرانی عیراق و ھەرێمی کوردستان

17/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینکراوە، ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت ببێت بە ٦٠ دۆلاریش دابەشکردنی موچە رووبەڕووی ھیچ ئاستەنگێک نابێتەوە.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بابەتی دابەزینی نرخی نەوت زیادەڕۆی تیاداکراوە و لەکاتی ئامادەکردنی بودجە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٧٠ دۆلار جێگیرکراوە، بەڵام ئێستا ئەوە کێشە دروستناکات و داھاتی نەوت گەیشتووەتە ١٢٠ تریلیۆن دینار کە موچەی موچەخۆرانی پێ دابیندەکرێت.

دەشڵێت، ئەگەر نرخی نەوت بەردەوامبێت لە دابەزین و ببێتە ٦٠ دۆلاریش، کاریگەری لەسەر موچە نابێت ھەوڵ ھەیە کە داھاتی نانەوتی زیادبکرێت و لیژنەی دارایی بەردەوام دەبێت لە میوانداریکردنی وەزیرەکان و میوانداری تەیف سامی وەزیری داراییش دەکرێت، بۆ پێداچونەوە بەو جێگرەوانەی کە دەتوانرێت داھاتی پێ زیاد بکرێت.