کوردسات نیوز زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی سەربازی ئاشکرا دەکات

17/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدادە و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق کۆدەبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون  لە نوێنەرانی حکومەتی ھەرێم خانەنشینی و وەزارەتی کار و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و خانەنشینی گشتیی، گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.

لەشکر ئیبراھیم جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدەکە لەبەغدایە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو.

لای خۆیەوە، بەختیار حاجی حەمەد بەرێوبەی گشتی لە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئامانج لە چوونی وەفدەکە تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و ھاوتاکردنی خانەنشینی سەربازییە ھاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی .