ئاسۆ مامەند: لە ھەڵبژاردنی داھاتوو حکومەتێکی خزمەتگوزار دەھێنینە کایەوە

16/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

ئاسۆ مامەند رایدەگەینێت، لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، رێڕەوی حوکمڕانیی راست دەکەنەوە و حکومەتێکی خزمەتگوزاری ھاوبەشی راستەقینە دەھێنینە کایەوە.

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ھەولیر لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی ھەردوو کۆمیتەی "رێکخستنی پیشەوەران و کاسبکاران و بیست و دووی شەمامک" کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوانەدا کە د. مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سێی ھەولێر ئامادەی بوو، ئاسۆ مامەند جەختیکردەوە، لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، رێڕەوی حوکمڕانیی راست دەکەنەوە و حکومەتێکی خزمەتگوزاری ھاوبەشی راستەقینە دەھێنینە کایەوە کە شایەنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بێت.

ئاسۆ مامەند ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەبەر رۆشنایی ھەنگاوە راست و درووستەکانی سەرۆک و سەرکردایەتی، لە ئێستادا پێگەی یەکێتی لەسەر ئاستی ناوخۆی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی ئێجگار بەھێزە و بەرەو باشتریش ھەنگاو دەنێت.