مامۆستایەکی ئایینی رۆژھەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە
مەریوان عەبدوڵا
مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی شاری بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤی بڵاویکردەوە، مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، تەمەن ٤٥ ساڵ و کەسایەتیی ئایینی خەڵکی بۆکان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر رەوشی بەندیخانەی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە.
راشیگەیاندووە، مامۆستا محەممەد خزرنەژاد ماوەی ٢٢ مانگە دەستبەسەرکراوە و دۆسییەکەی رەوانەی دادگای شۆڕشی ورمێ کراوە، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر جۆری بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بە شێوەی ئۆنلاین مانی لە خواردن گرتووە.
|