نێرگز محەمەدی پەیامێکی بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە

16/09/2024
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا

لە دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی چالاکوانی کورد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، نێرگز محەمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و زیندانی سیاسی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

نێرگز محەمەدی لە پەیامەکەیدا کە لەزیندانی ئەوینی تاران بڵاویکردووەتەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیھان دەکات، چالاکانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ژنان لە ئێراندا بکەن، ھەروەھا، داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، ھەڵوێستی ھەبێت لەسەر دۆخی ژنان لە ئێراندا و کۆتایی بھێنێت بەو پێشێلکارییانەی لە دیدی رەگەز پەرستییەوە بەرامبەر ژنان دەکرێت.

 نێرگز محەمەدی ئاماژەی بەوەشداوە، ئازادبوونی ژنان ھێزی بەرەوپێشبردنی دیموکراسییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی چالاکوانی کورد، لانیکەم ٢١ ھاوڵاتی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.