١٣ ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکەی ٢٨ی تەمموزی کەرکوک تێپەڕدەبێت

28/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رۆژی ٢٨ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨ جەماوەری کەرکوک لەرێگەی خۆپیشاندانێکی جەماوەرییەوە بڕیارێکی شۆڤێنیان لەدژی کەرکوک ھەڵوەشاندەوە، لەکاتی ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانەشدا، خۆپیشاندەرەکان رووبەڕووی کردەوەیەکی خۆکوژی بونەوە کە٢٤ شەھید و دەیان برینداری لێکەوتەوە.