نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بە بەرزی مایەوە

04/05/2021
نرخی نەوت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ جۆرێک لە ھاوسەنگی بەخۆیەوە بینی.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھان ١٤ سەنت بەرزبوەوە و بە ٦٧ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا،ھاوکات نەوتی تەکساسیش بە ٦٤ دۆلار و ٦٣ سەنت فرۆشرا.
مانەوەی نرخی نەوت بەو بەرزیەی ئێستای دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆی ھاوڵاتیان دوای کەرەنتینەی سەرتاسەری لە جیھاندا،ھاوکات لەسەرەتای ئەم مانگە بڕی نەوتی عەمبار کراوی کۆگانی ئەمریکا دووملیۆن وھەزار بەرمیل کەمیکردووە و ئەمەش خواستی لەسەر نەوت بە بەرزی ھێشتوەتەوە.