چوار رێستورانت و چێشتخانە لەلایەن قــایمقامیەتی ھـەولێرەوە داخران

27/07/2021
ھەولێر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ قایمقامی ھەولێر بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەت وکارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی چوار رێستورانت و چێشتخانەیان داخست.

ھاوکات ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لەجێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان ،ئەم شوێنانەی سەرپێچیان ھەبوو تۆمارکران  ھۆشداریان پێدرا، بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت .