خواست لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا زیادیكردووە

27/07/2021
ڤاكسین هاوڵاتیان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەگەڵ هەڵكشانی حاڵەتەكانی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوڵاتیان بەڕێژەیەكی زیاتر سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان دەكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی 280 هەزار كەس ڤاكسینیان وەرگرتوە كە 160 هەزار كەس ژەمی یەكەم و 120 هەزار كەس هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە، وا چاوەڕوانیش دەكرێت ئامارەكان زیاتر بەرز بێتەوە و ڕێژەیەكی زیاتری هاوڵاتی ڤاكسین وەربگرن.