مووچەی کارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دزرا

27/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مووچەی کارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری لەلایەن چەند کەسێکەوە دزرا.

"قازی نەجم" بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە کاتی گواستنەوەی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرەکاندا لە بانکی کەلارەوە بۆ کفری، لەناو بازاڕی کەلار لەلایەن چەند کەسێکەوە نیوەی پارەی کارمەند و فەرمانبەرانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری دزرا و تا ئێستا ھیچ کەسێکیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە لیکۆڵینەوەدان بۆ دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کارەکەیان ئەنجامداوە.