لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ھەزار پڕۆژە ڕاگیراون
کوردسات نیوز
وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ھەزار پڕۆژە ڕاگیراون، حکومەتی ھەرێمیش ٢٠٪ پارەی بودجەی وەبەرھێنانی بۆ پڕۆژە ڕاگیراوەکان تەرخان کردووە و ٨٠٪ی بۆ پڕۆژە نوێکان دیاریکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان پلانی ھەیە نزیکەی ١٠٠٠ پڕۆژە لەم ساڵدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام کەمترین پڕۆژە بۆ ھەردوو پارێزگای سلیمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانکراوە.
|