ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار: ھەندێک لەلایەنەکان ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدەن

27/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیسماعیل حەدیدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایکرد، ھەندێک لەلایەنەکان ھەوڵی دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.

"ئیسماعیل حەدیدی" ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، سەرباری ئەو ھەوڵانەی ھەندێک لە لایەنە سیاسییەکان بۆ دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەیدەن، بەڵام پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت، سەرۆکایەتی کۆماریش دڵنیایی داوەتە وڵاتانی ھاوپەیمان و ھاوبەشی عێراق سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراودا.


ڕاوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار ھۆشداریشی داوە لە ھەر ھەوڵێک کە بۆ تێکدانی دیموکراسیەت لە عێراقدا بدرێت، چونکە ئەو ھەوڵانە کاریگەری نەرێنی لەسەر وڵاتەکە دەبێت و کێشەی زۆر و بێ متمانەیی دروست دەکات.