تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە خواکوڕک ڕاگەیاند

27/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە بارەی مەخمور و شەنگالەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق لە پەیوەندیدان.

خلوسی ئاکار بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە و لە بارەی مەخموور و شنگالیشەوە لەگەڵ ھەردوو حکومەتی بەغداد و ھەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان و لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن.


ھەر لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک ڕاگەیاند.