ھەردوو کۆریا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان

27/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سکرتێری سەرۆکایەتی کۆریای باشور بۆ پەیوەندییە گشتییەکان ڕایگەیاند، ھەردوو کۆریا بڕیاریان داوە تەواوی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوانیان بکەنەوە و ھەردوولاش دووپاتیانکردووەتەوە کە ھەنگاوی پێویست دەنێن بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی نێوانیان و باشکردنی پەیوەندییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی نیسانەوە "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور و "مون جی ئن" سەرۆکی کۆریای باشور ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان دەستپێکردووە لە پێناو گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوانیاندا.