واشنتن ویزەردز شکستی بە ئیندیانا پەیسز ھێنا

04/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە یارییەکی باسکەی ئەمریکا لە نێوان واشنتن ویزەردز و ئیندیانا پەیسز، ڕاسیل وێستبرۆک توانی ١٤ خاڵ و ٢١ کۆنترۆڵی تۆپ و ٢٤ ھەلی خاڵ تۆمار کردنی ھەبێت کە بووە فریاد ڕەسێکی باش بۆ تیپەکەی واشنتن ویزەردز بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەسەر تیپی ئیندیانا بنوسنەوە.

ئاستە بەرزەکەی وێستبرۆک وایکرد ببێتە دووەم یاریزان لە مێژووی باسکەی ئەمریکا کە کۆنترۆڵی ٢٠ تۆپ یان زیاتر و ٢٠ ھەلی خاڵ تۆمارکردنیش یان زیاتری ھەبێت.


وێستبرۆک بەوەشەوە نەوەستا و توانی بۆ جاری ٣٢ھەمین لە مێژوویدا ٣ ژمارەی دووانی بنوسێتەوە و تۆماری خۆشی بگەیەنێتە ١٧٨ سیانەی دووانی کە خۆی لە ژمارەی پێوانەیی نزیک بکاتەوە کە بە ناوی ئۆسکار "ڕۆبرتسن"ەوەیە و بە ١٨١ ژمارەی دووانی لە پێشەنگە.


تیپی واشنتن نمایشێکی جوانتر و سەرکەوتوو تریان کرد و توانیان بە ئەنجامی ١٥٤ خاڵ بەرامبەر بە ١٤١ یارییەکە بەسودی خۆیان کۆتایی پێ بھێنن.


بەو بردنەوەیەش واشنتن خۆی گەیاندە پلەی دەیەمی بەشی خۆرھەڵات کە دواین پێگەی گەیشتنە بە قۆناغی پلەی ئۆف و ئیندیانا پەیسزیش لە پلەی نۆیەم دێت.