بەھۆی دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئیڤێنتی CFL2 دوادەخرێت

26/07/2021
پاڵەوانێتی CFL2
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بریاڕ بوو پاڵەوانێتی CFL2 بۆ ئەمجارە لە شانۆی رۆمانی لەناو پارکی ھەواری شار بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی بەرێوەبچێت و چەند یاریزانێکی نێودەوڵەتیش تێدا و بەشدارببن.

بەڵام  بەھۆی دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە  ئیڤێنتی CFL٢ دوادەخرێت. لەگەڵ باشبونی دۆخی تەندروستیدا بەروارێکی نوێ دادەنێین.
جێی ئاماژەیە ، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەز ( سی ئێف ئێڵ) کەبۆ یاری (ئێم ئێم ئەی) ھونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان بە بەشداری ۲٠ یاریزانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسلێمانی بەڕێوەچوو، ناوەندی وەرزشی کوردستانيش  بڕیاریدا بەشی دووەمی کێبڕکێکە ئەنجام بدات.