لیڤەرپول ناتوانێت یاریزانی تر بکڕێت لە بازاڕی گواستنەوەدا

26/07/2021
یانەی لیڤەرپول
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

راپۆرتە ھەواڵییەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکرد کە یانەی لیڤەرپول لە ئێستادا ناتوانێت یاریزانی تر لە بازاڕی گواستنەوەی ھاوینەدا بکڕێت .

تیپەکە یۆرگن کلۆپ لە بازاڕی گواستنەوەدا تەنیا یەک یاریزانایان کڕیوە ، کە ئەویش ئیبراھیما کۆناتی فەڕەنسی و برگریکاری یانەی ئاڕ بی لایپزیگ بوو .
لەگەڵ گەڕانەوە تاکۆمی مینامینۆی ژاپۆنیش لە خواستنەکەی لە یانەی ساوسھامپتۆن ، ژمارەی یاریزانە کانی لیڤەرپول کە یاریزانی ئەکادیمیای یانەکە نین دەگاتە سنوری کۆتایی و بەوەش ناتوانن ھیچ یاریزانێکی تر بگوازنەوە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەن ، ئێستا لیڤەرپول ١٧ یاریزانی ھەیە کە بە یاریزانی ئەکادیمیای یانەکە دانانرێن , ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو یاسایەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و پرێمەر لیگیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت کە یانەکان ناچار دەکات زیاتر لە ١٧ یاریزانی دەرەوەی ئەکادیمیای خۆیان ھەبێت .
سەن ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لیڤەرپول بۆ ئەوەی خۆی لەو کێشەیە دەرباز بکات ، ئامادەیە دەستبەرداری ژمارەیە یاریزان بێت لە نێوانیاندا شیردان شاکیری و دیڤۆک ئۆریگی .
ئیدارەی لیڤەر دەیەوێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە یاریزانێک بۆ شوێنگرتنەوەی جیجی ڤایناڵدۆم بکڕن و چاویان لە فرانک کیسی ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانە بۆ ئەو مەبەستە .