شەپۆلێکی بەھێزی لافاو لەندەنی گرتوەتەوە

26/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شەپۆلێکی بەھێزی لافاو لەندەنی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە چەندین شەقام ژێر ئاو کەوتون و ھۆیەکانی گواستنەوەی گشتیش راگیراون.

لێپرسراوانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایانگەیاندووە، لافاو چەندین شەقامی باشوری خۆرئاوای شارەکەی نقوم کردووە و بارانبارین و ھەورە بروسکەش ناوچەکانی باشور و خۆرھەڵاتی بەریتانیای گرتووەتەوە و ئاو چووەتە وێستگەکانی میترۆ و ھۆیەکانی گواستنەوەی گشتیش راگیراون. 

کەشناسی ئەو وڵاتەش ھۆشداریداوە لە روودانی کارەساتی سروشتی و پێشبینی کردووە لە چەند ناوچەیەک ئاستی بارانبارین بگاتە سەروو ئەو ئاستەی ساڵانە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، بەریتانیا دەگرێتەوە.