ھاوسەرۆکانی یەکێتی و سەرۆکایەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان
کوردسات نیوز
ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە دەباشان لە کۆبوونەوەدان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتی پێشوازی لێکرا و ئێستاش لە کۆبوونەوەدان.
بڕیاریشە، دواتر سەردانی محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان بکات.
|