تەرمی دیپلۆماتکارێکی باڵای بیانی لە تاران دۆزرایەوە

04/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

میدیای ڕەسمی ئێران بڵاویکردەوە، سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی سویسرا کە ژنێکی تەمەن ٥١ ساڵە، لە تاوەری ناوچەی "کامرانیە" لە "تاران" کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.

پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە زاری فریاگوزاری "تاران"ەوە ڕایگەیاند، ئەو ژنە دیبلۆماتکارە لە نھۆمی ١٧ەوە کەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا نازانرێت کە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە یاخود خراوەتە خوارەوە، چەند ڕۆژێکیشە تەرمەکەی لە باخچەی ئەو ناوچەیە کەوتووە و ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە. جێی باسە، باڵیۆزخانەی سویسرا لە "تاران" لە بەرژەوەندی ئەمریکا لەو وڵاتە کار دەکات.