یەکەم میدالی پێشبڕکێی مەلە بۆ ئەمریکا بوو

25/07/2021
پێشبڕکێی مەلەوانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا توانی یەکەم میدالی ئاڵتونی لە پێشبڕکێی مەلەوانی بباتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەیس کالیسز توانی پێشبڕکێی ٤٠٠ مەتری ھەمە جۆر بباتەوە.

چەیس لە ئۆڵۆمپیادی پێشوو لە ھەمان پێشبڕکێ پلەی دووەمی بەدەستھێنا بوو بۆیە لە تۆکیۆ بە ئامانجی بەدەستھێنانی میدالی ئاڵتونی رکابەری دەکرد.
یەکەم پێشبڕکێی کۆتایی مەلەوانی بۆ ئاستی کوڕان لە ئۆڵۆمپیاد تۆکیۆ پێشبڕکێی مەلەی ٤٠٠ مەتری ھەمەجۆر بوو.
دوای رکابەریەکی بەھێزیش ئەستێرە ئەمریکیە توانی بەر لە ١٠٠ مەتر لە کۆتایی بچێتە پێشەنگی و تا کۆتایی پارێزگاری لێ بکات.
دواجاریش ماوەکەی بە ٤ دەقیقە و ٩ سانیەو لەسەد ٤٢ی سانیەیەک بڕی و پێش جەی لیسیرلاندی ھاونیشتمانی کەوت  و میدالی بڕۆنزیش بۆ بریندۆن سمیسی ئوسترالی بوو.