کەمبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان گرفتی کەمی ئاوی بۆ دانیشتوانی دھۆک دروستکردووە

04/05/2021
بەنداوی دهۆک
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی دھۆک، کاریگەری لەسەر ئاوی ماڵان لە پارێزگای دھۆک دروست کردووە.

لە ئەمساڵدا بەھۆی کەم بارانی و گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێ، نیشانەکانی وشکە ساڵی لە بەشێکی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەرکەوت و لە ئێستاشدا بەھۆی کەمبوونەوەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و بەنداوی دھۆک، گرفتی کەمی ئاوی ماڵان بۆ دانیشتوانی دھۆک دروست بووە.