فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتین بۆردومان دەکەن
بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە زنجیرە چیاکانی مەتین
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتین لە قەزای ئامێدی دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری ئامێدی دەسوڕێنەوە و ئەمڕۆش زنجیرە چیاکانی مەینیان بۆردومان کرد.
لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد و لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوو بە چڕی ئۆپراسیۆنی بۆ سەر قەزای ئامێدی لە دھۆک و ناوچەی برادۆست لە ھەولێر دەستپێکرد و چەندین ناوچەی داگیر کرد، ھاوکات ژمارەیەک ھاووڵاتیش بوون بە قوربانی.
|