داوا دەکرێت وەرگرتنی ڤاکسین بە ناچاری لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێ بکرێت

24/07/2021
پرۆسەی خوێندن لە عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێپرسراوانی تەندروستی، بۆ ھەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لە عێراق، پێشنیازێکی نوێ دەخەنە بەردەم حکومەت.

لێپرسراوانی تەندروستی لە عێراق، داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە، بۆ ھەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە و پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، ھەڵمەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەی ناچاری لەناو دامەزراوەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگەکان دەستپێبکات. 
لێپرسراوانی تەندروستی لە عێراق داوایان کردووە، سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سەرو ١٨ ساڵ ناچار بکرێن ڤاکسین وەربگرن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوکیش رایگەیاندوە، ئەو خوێندکارەی کارتی وەرگرتنی ڤاکسین یان ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای پێنەبێت، ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بکات.