لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان چەند پڕۆژەیەک لە ھەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

04/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە ناوەندی قەزای ھەڵەبجە خەرج دەکرێت.

"نوخشە ناسیح" قائیمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، جگە لەو بودجەی بۆ ناوەندی قەزای ھەڵەبجە دابینکراوە، بڕی ٥ ملیاریش بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزا و ناحیەکانی ھەڵەبجە تەرخانکراوە، دوای دەستنیشانکردنی دەست دەکرێت بە خەرج کردنی.