مەترسی داڕمانی ڕێگەی کەمەربەندی سۆران چارەسەر دەکرێت

22/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ماوەیەکە درزێکی گەورە لە سەر بەرزاییەکەی ڕێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران دروستبووە، ئەوەش مەترسی لەسەر ڕێگەی سەرەکی سۆران دروستکردووە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێمیش بڕیاریداوە بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەت، کێشەی ئەو ڕێگەیە چارەسەر بکرێت و مەترسییەکانی نەھێڵرێت. جەختیشکراوەتەوە، چاککردنی ڕێگەکە زیاتر لە مانگێکی پێویستە.