بەریتانیا پارێزگاری پێشووی موسڵ دەخاتە ناو لیستی سزاکانەوە

22/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ناوی پارێزگاری پێشووی نەینەوا دەخاتە لیستی سزاکانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، (نەوفڵ حەمادی) پارێزگاری پێشووی نەینەوای بە تۆمەتی گەندەڵی، خستە ناو لیستی سزاکانەوە، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.


(دومینیک راب) وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، (نەوفڵ حەمادی) پارێزگاری پێشووی نەینەوا، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە تۆمەتبارکراوە، بە بەکارھێنانی موڵکی گشتی لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و بردنی ٧٦ ملیار دیناری عێراق بە شێوەیەکی نایاسایی.